لە هەولێر، ڕۆژی نیشتمانی کەنەدا بەڕێوەچوو

لە هەولێر، ڕۆژی نیشتمانی کەنەدا بەڕێوەچوو

رۆژی هەینی 2022.7.1، بەبەشداری هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان و نوێنەر و کونسڵی وڵاتان، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی کەنەدا لەهەولێر بەڕێوەچوو.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لەباڵیۆز و کونسڵی گشتیی و گەلی کەنەدا، جەختی لە به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق و کونسڵخانەی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر کردەوە.