ڕێژەی سەوزایی لە شەقامی ۱۲۰مەتری زیاد دەکرێت

ڕێژەی سەوزایی لە شەقامی ۱۲۰مەتری زیاد دەکرێت

لە پێناو جوانی و ژینگەیی سروشت بایەخ دەدرێت بە ڕازاندنەوەی شۆستە و شەقامەکانی شار. بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانى هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی خۆیدا هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ گرنگیدان بە ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شەقامەکانی هەولێر، دووشەممە ۲۰۲۲/۷/٤ بایەخ درا بە خاوێنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی ۱۲۰ مەتری هەروەها ئامادەکردنی سەدان چاڵ بەمەبەستی چاندنی نەمام و دار سیسەم.
لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەیەکی نەخشەدانان و بەرنامە داڕێژراو زۆرترین ڕێژەی سروشتی سەوزایی لە شاری هەولێر جێ بەجێکردووە بە ئامانجی خزمەتکردنی ژینگەیەکی تەندروست و شایستە بۆ هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان.