شەقامێکی گەڕەکی ئازادی کاری قیرتاوکردن و چاککردنەوەی بۆ ئەنجامدرا

شەقامێکی گەڕەکی ئازادی کاری قیرتاوکردن و چاککردنەوەی بۆ ئەنجامدرا

لەچوارچێوەی کارو هەنگاوە خێراکانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی شار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەوڵەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری چڕتر دەکاتەوە.
تیمی هۆبەی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج
سەر بە سەرۆکایەتیمان بە هاوبەشی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر گرنگی درا بە کاری قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامێک لە گەڕەکی ئازادی.