سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان به‌شداريى ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى عه‌لى قازى ده‌كات
پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە 2022.7.18، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەت و نوێنەرانی پارت و لایەنە كوردستانییەكان و بنه‌ماڵه‌ى قازى، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە ته‌رمى خوالێخۆشبوو عەلی قازی، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد بەڕێوەچوو.