پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵئاواییان لە کونسڵی گشتیی وڵاتی کویت کرد

پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵئاواییان لە کونسڵی گشتیی وڵاتی کویت کرد

ئەمشەو سێشەممە 2022.7.26، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەزگای خێرخوازی بارزانی لەبارەگای سەرەکی دەزگا، لەژێرناونیشانی( سوپاس بۆ هاوکاری بەردەوامتان لەخزمەتکردنی مرۆڤایەتی) ڕێورەسمێکی بۆ ماڵئاوایکردن لەد.عومەر ئەلکندەری، کونسڵی گشتیی وڵاتی کویت ڕێکخست.
لەڕێورەسمەکەدا دوای ئەوەی کار و چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی کونسڵخانەی کویت لە سەردمی د.عومەر لەهەرێمی کوردستان و شاری هەولێر خرایە ڕوو، لەلایەن هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارانی قەلغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە د.عومەر کرا.
پاشان پارێزگاری هەولێر، بەناوی پارێزگا و هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانی خۆی بەکونسڵی گشتی وڵاتی کویت گەیاند لەبەرامبەر هەموو ئەوکارانەی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگاخێرخوازییەکان، بەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسنووری پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، هەروەها پێرۆزبای پۆستی نوێی لێکرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست.