بەئامادەبوونی وەزیری ئاوقاف و پارێزگاری هەولێر، یادى سەرى ساڵى 1444ی کۆچى کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.7.31، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەپیاوان و مامۆستایانى ئاینى و هاوڵاتییان، لەڕێورەسمێکی شایستەدا لە مزگەوتی جەلیل خەیات، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەولێر بە هەماهەنگى لقى هەولێرى یەکێتى زانایانى ئاینیى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵەى قورئان خوێنانى کوردستان یادى سەرى ساڵى نوێى 1444ى کۆچى کردەوە.