پارێزگاری هەولێر لە قوشتەپە لە رێورەسمی کردنەوەی قوتابخانەی پێکەوە ژیان ئامادە بوو

پارێزگاری هەولێر لە قوشتەپە لە رێورەسمی کردنەوەی قوتابخانەی پێکەوە ژیان ئامادە بوو

پارێزگاری هەولێر لە قوشتەپە لە رێورەسمی کردنەوەی قوتابخانەی پێکەوە ژیان ئامادە بوو

ئەمرۆ سێشەممە 2.8.2022 لە نزیک کەمپی ئاوارەکان لە ناحیەی قوشتەبە لەسنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ژێرچاودێری و بە ئامادەبوونی ( ئالان حەمە سەعید) وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لەهەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو قایمقامی قەزاری دەشتی هەولێرو بەڕێوەبەری پەروەردەیی دەشتی هەولێرو بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەو
بەرپرسانی حکومی و رێکخراوی بیانی، قوتابخانەی ( پێکەوەژیان )ی بنەڕەتی لە ناحیەی قوشتەپە کرایەوە..
ئەم قوتابخانەیە لەچوارچێوەی تێکەڵکردن بە پاڵپشتی حکومەتی کۆریا بە هەمەهەنگی رێکخراوی یونسێڤ ئەنجامدراوە…
لەو رێورەسمەدا هەریەك لە وەزیری پەروەردەو پارێزگاری هەولێرو کونسولی کۆریای باشوور و نوێنەری رێکخراوی یونسێڤ وتەیان پێشکەشکرد..
لە کۆتایشدا ئامادەبووان بەشەکانی قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە…