بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی گەورەی كورد و شاری هەولێر، (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی گەورەی كورد و شاری هەولێر، (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) بەڕێوەچوو


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی و ئایدن مەعروف، وەزیی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و نوێنەرانی حزب و لایەنەسیاسیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان و بەرپرسانى دیکەى ئیدارى و حزبى و کەس و کار و خانەوادەکەى، لەهۆڵی ڕۆشنبیری هەولێری پایتەخت مەراسیمى چلەی ماتەمینی هونەرمەندی گەورەی كورد و شاری هەولێر، (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) بەڕێوەچوو.