پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لەدایک بوونى جەنابى سەرۆک بارزانى و حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و كادیرانی پارتی دیموکراتى کوردستان و جەماوەری خەڵكی كوردستان دەكەین.
لەو یادەدا، جەخت لەپێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینیی و نەتەوەییەكانی كوردستان و پاراستنى ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان دەكەینەوە کە یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی پارتى دیموکراتى کوردستان.
دووبارە ئەم یادە پیرۆزە، لەهەموولایەک و خەڵكی سەربەرزی كوردستان پیرۆزبێت و سڵاو درود بۆ ڕوحى سەرکردەى نەتەوەییمان مستەفا بارزانى دامەزرێنەرى ئەو کاروانە و تێکڕاى شەهیدانى کورد و کوردستان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
15ـی ئابی 2022