پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لەشاندێکى یەکێتى گشتیى ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیندکارانى عێراقى کرد
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 2022.8.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لەشاندێکى یەکێتى گشتیى ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیندکارانى عێراقى بەسەرۆکایەتى موفق جاسم، سەرۆکى یەکێتیەکە کرد.
لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارودۆخى ڕۆژنامەنووسان و پشتیگرى لەکارى راگەیاندکاران و کردنەوەى لقى یەکێتیەکەیان لەهەولێر کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى هەموو پشتیوانى و هاوکارییەکى بۆیان نیشاندا، ڕایگەیاند: ئومێد دەکەین ئەو هەماهەنگى و هاوکارییەى لەنێوان ئێوە و سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان هەیە پەرەى زیاترى پێبدرێت بۆ خزمەتکردنى زێترى ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران.
لەکۆتایشدا لەلایەن شاندى میوانى قەلغانى یەکێتى گشتیى ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیندکارانى عێراقى پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرا.