کۆتایی هێنان بە دووەمین خولی (ڕاهێنان بۆ ڕاهێنەران)
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 2022.8.15، بە ئامادەبوونی فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و کاکەمین نەجاڕ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێز و ژمارەیەکی تر لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکان و ژمارەیەک کادیر و ئەکادیمی لە ئۆرگانە جیاوازەکان، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی لە مەراسیمێکدا کۆتایی بە دووەمین خولی (ڕاهێنان بۆ راهێنەران) هێنا ،کە تێیدا 62 بەشدار بوو لە 21 لقی پارتی بەشدارییان تێدا کردبوو .