پارێزگاری هەولێر؛ بەسەرکردنەوەی مەیدانی هەشی حەسارۆک
ئهمرۆ یەكشەممە 21/8/2022 ههریهك له ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر" به یاوهری بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون، سهردانێكی مهیدانی كهرتی ههشتی حهسارۆكیان كرد" ئهوهش بۆ بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆژەكە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر" له نزیكهوه لهپلانی دیزاینكردنی ئاوەڕۆكان و دیزاینی سەرە بلۆكەكانیان روانی، پارێزگاری هەولێر دووپاتی لە گرنگی پرۆژەكە كرد و ئاماژەی بەوە كرد، هەنگاوە كردارییەكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك دەستی پێكرد و دڵینیاییشی دایە هاووڵاتییانی شاری هەولێر كە لەژێر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆكی حكوومەت خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو گەڕەكە و شوێنەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت. ههردوو لاش هیوایان خواست كە كۆمپانیای جێبەجێكار لە وادەی خۆیدا و بە باشترین شێوە كارەكانی پرۆژەكە تەواو بكات .