پارێزگارى هەولێر، پێشانگاى فیستیڤاڵی کشتوکاڵى پێراى لە قەزایی عەنکاوا بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پێشانگاى فیستیڤاڵی کشتوکاڵى پێراى لە قەزایی عەنکاوا بەسەرکردەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.8.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى رامی نوری عۆدیش، قائیمقامى قەزایی عەنکاوە، سەردانى پێشانگاى فیستیڤاڵی کشتوکاڵى پێراى لە قەزایی عەنکاوە کرد، کە لەلایەن قائیمقامیەتى قەزایی عەنکاوە، لەپێناو پێشخستنى سێکتەرە کشتوکاڵیەکان و برەودان بە بازاڕکردنى بەهەمە خۆماڵیەکان و پاڵپشتى کردنى لاوانى جوتیار ئەنجامیانداوە.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە قائیمقامیەتى قەزایی عەنکاوە و بەشداربووانى پێشانگاکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.