بەئامادەبوونی پارێزگار، ڕێورەسمی خەڵاتی پێشبڕکێی (کوردستان لەچاوی ئێمەوە) بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگار، ڕێورەسمی خەڵاتی پێشبڕکێی (کوردستان لەچاوی ئێمەوە) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.23، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم و د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان، ڕێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی پێشبڕکێی (کوردستان لەچاوی ئێمەوە) بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا، وێرای دەست خۆشی لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێکە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ بەشداربووان و براوەکانی خواست.
جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پێشبڕکێیە، کەبەبەشداری (130) لاوی فۆتۆگرافەری کوردستان لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرابوو، پاڵپشتیکردنی فۆتۆگرافەرانی کوردستان بوو.