پارێزگاری هەولێر: رەواج دان بە بەرهەمی خۆماڵی بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کێبرکێ بەرهەمی بیانی…

پارێزگاری هەولێر: رەواج دان بە بەرهەمی خۆماڵی بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کێبرکێ بەرهەمی بیانی…


گرنگی و بایەخەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تایبەت و روخساندنی دەرفەتی کاری زیاترو رەواج دان بە بازاری ئازادو بوژاندنەوەی زیاتری بازاری خۆماڵی و کێبرکێ کاڵای دەرەکی …. ئەوە بەشێك بوون لە ناوەرۆکی ئەو وتەیەی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو کە ئەمرۆ شەممە 27-8-2022 لە ئیفێنتێکی گروپی زێر پێشکەشی کرد کە بۆ کاڵاکانی خۆی سازیکردبوو … تێدا نمايشی کاڵاکانی کرد کە چەندین جۆرە شمەکی لە خۆگرتبوو.
گروپی ناوبراو زیاتر لە سی ساڵە بەرهەمەکانی خۆی کە بەرهەمی خۆماڵین پيشکەش دەکات … ئێستاش بەرهەمی شامپۆی لیای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد کە بەرهەمهێنانی کەرەسەیەکی خاوێن کەرەوەی کوالێت بەرزە.
پارێزگاری هەولێر بە گرینگیەوە باسی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بایەخدان بە بەرهەمی خۆماڵی و رەواج دان و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و رەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنج و لاوان…

شایەنی ئاماژە بۆکردنە ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان سیاسەتی حکومەت بە ئاراستەی گرنگى دانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی، بەرادەیەک بووه‌ته‌ شوێنگره‌وه‌ى باش بۆ کاڵاو بەرهەمی هاوردەی بیانی…