بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، سەرجەم پەیکەرەکانی پارکی منارە نۆژەنکرایەوە
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرجەم پەیکەرەکانی پارکی منارە نۆژەنکرایەوە.
دوای ئەوەی لە لایەن کەسانێک بەئەنقەست زیان بەپەیکەرەکانی کەسایەتییە ناودار و دیارەکانی کوردستان لە نێو پاڕکی منارە گەیەندرا، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر سەرجەم پەیکەرەکان جگە لە نۆژەنکردنەوەیان، سیستەمی کامێڕای چاودێریشیان بۆ دانرا تاکو پاێزراوبن لە دووبارە زیان گەیاندنەوە پێیان.
جێگەی باسە، پارکی منارە، یەکێک لە پارکە دڵگیرەکانی هەولێری پایتەخت و بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لەگەشتیاران و هاوڵاتیان سەردانی ئەو پارکە دەکەن و لەشوێنی پەیکەرەکان وێنە لەگەڵ پەیکەری ناودار و کەسایەتیە دیارەکانی کوردستان دەگرن.