ئاگادارییەک بۆ شوفێر و هاوڵاتییان، لەبارەى پردی ئاسنی کۆنی خەبات
سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، لە ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی (30/8/2022) تاکو ڕۆژى شەممە ڕێکەوتی (3/9/2022) لەبەر هۆکارى کارکردنى تیمەکانى بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لە پڕۆژەى فراوان کردن و چاککردنەوە و بەهێز کردنی ئەو پارچانەی زیانیان بەرکەوتووە، پردی ئاسنی کۆنی خەبات لەسەر ڕێگای هەولێر_دهۆك، رۆژانە لەکاتژمێر (8:00) بەیانی تاکو کاتژمێر (4:00)ی ئێوارە دادەخرێت، لەم کاتانەدا دەتوانن سوود لە رێگای بەدیلی پردی نوێی خەبات وەرگرن.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر