پارێزگاری هەولێر: "بەشێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى، دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزاریى دەگەێنین بە سەرجەم ناوچەکان"
دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.30، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سهبارهت بە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەهاوڵاتییان و پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و تەواوکردنى پڕۆژە تەوانەکراوەکان و قەرزی بەڵێندەران، ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى جەختى لەبهردهوامى ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان كردهوه، تیشكى خسته سهر ئالیەتى و میکانیزمى چۆنیەتى دەستکردنەوە بەتەواوکردنى پڕۆژە تەواونەکراوەکان و قەرزی بەڵێندەران کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە ڕاگیراون، لهوبارهیهوه ڕایگەیاند: "ھەوڵەکانی پارێزگاى هەولێر بەردەوامە، ئامادەکارى و پلانمانیشمان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانى ژمارەیەکى زۆر لە پڕۆژەى خزمەتگوزاریى و تەواوکردنى پڕۆژە تەواونەکراوەکان".
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تەئکید لەوە دەکەینەوە لەگەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان هیچ جیاوازییەک لە ناو شار و دەرەوەى شارناکهین، بەڵکو بەشێوەیەکى یەکسان دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى دەگەێنین بە سەرجەم ناوچەکان بەبێ جیاوازى، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتوە".