لەهەولێر بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، دوو شوێنى شیاو ده‌ستنیشانكرا کە دەکەوێتە نێوان شەقامەى 120م و 150م
ئەمرۆ سێشەممە 2022.8.30 دوابەدواى فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەى دروستکردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لەهێمن قادر و مەسعود کارەش، جێگرانى پارێزگار و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەری گشتى شارەوانیەکان و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی رێگاوبانی هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەو یەكەی نیشتەجێبووانەی لەهەولێرى پایتەخت دروست دەكرێت بەرێوەچوو.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، جه‌ختی لە فەرمان و ڕاسپاردەى رێزدار مەسرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه لەبارەى دروستکردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتان، کە لەسەرەتاى مانگى 6ى ئەمساڵ له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی کرێنشین و كه‌مده‌رامه‌تانى هەرێم بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه ستراتیژیه‌ی ڕاگەیاند، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر پەلەکردن لە جێبەجێکردنی فەرمان و ڕاسپاردەکان سەرۆکى حکومەتى هەرێم و بۆ ئەو مەستەش بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنى دوو شوێنى شیاو کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م بۆ دروستکردنى ئەو یەکە نیشتەجێبووانەى لە هەولێر دروست دەکرێن.
لەتەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆكردن سەبارەت بە وردەکاری هونەریی و دیزاین و چۆنیەتى دروستکردن و دەستپێکردنى پرۆژەکە، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "جگە لە دیاریکردنی ئەو دوو شوێنە، دەبێت لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان، یەکەکان بە باشترین و چاکترین کوالێتى و شێواز دروستبکرێت".