پارێزگای هەولێر گوژمەی ١٦٢٠٠٠٠٠٠ ملیۆن دینار بۆ رێگیری کردن لە لافاو تەرخان دەکات
بە مەبەستی ڕێگیری کردن لە مەترسی ڕوودانی لافاو لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی(٩٣٠٠٠٠٠٠)ملیۆن دینار، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر لە کارێکی هەرەوەزی دەستەجەمعیانەدا خاوێن کردنەوەو ڕێکخستنی ڕێڕەوی سروشتی ئاوی بارانی لە پیڕەشەوە تا گەڕەکی هەولێری نوێ بە ئەستۆ گرت، شایانی باسە ئەم ڕێڕەوە پڕ بوو لە زبڵ و خاشاک کە ڕێڕەوی ئاوەکەی گرتبوو . …
لە لایەکی دیکەوەو بۆ هەمان مەبەست، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (٦٩٠٠٠٠٠٠)ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر هەڵسا بە خاوێنکردنەوەی کەندی سروشتی ڕێڕەوی ئاوی باران لە پشت فڕۆکە خانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە تاوەکو هەردوو گوندی تووڕەق و سوێری….
شایانی باسە ئەم ڕێڕەوەش هاوشێوەی ئەوی دیکە پڕ بوو لە زبڵ و گیاو و خاشاک کە ڕێڕەوی ئاوەکەی گرتبوو ، واتە لە ئەگەری خاوێن نەکردنەوەیدا مەترسی روودانی لافاو نزیك بوو…