پارێزگاری هەولێر: تاکید لەسەر هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری لەگەل شاندێکی باڵای پۆلەندی دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر: تاکید لەسەر هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری لەگەل شاندێکی باڵای پۆلەندی دەکاتەوە

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 3-9-2022 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای وڵاتی پۆڵەندا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری شاری پۆلسک ( ئەندچی نۆڤاکوڤسکی) و ئەندامیەتی و سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک و بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوە) لە شاری پۆلسک کرد….
پارێزگاری هەولێر بەخێرهاتنی شاندەکەی کردو دووپاتی هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری لەگەل شاندی میوان کردەوە…
شاندەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، تێیدا سەردانی شارەکانی ( هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، سۆران) دەکەن، بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەشیان چەندین گرێبەست و پەیوەندی هەمەلایەن، پەیوەند بە گەشەپێدانی توانای گەنجان، دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ زانکۆکان، دەستەخوشکی شارەکان و ئاڵوگۆری چالاکی هونەری و رۆشنبیریی،بنیات بنێن…..