پارێزگارى هەولێر،: ڕاسپاردەیی هێژا سەرۆك بارزانیە بە باشترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت…

پارێزگارى هەولێر،: ڕاسپاردەیی هێژا سەرۆك بارزانیە بە باشترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت…


ئه
ئەمشەو سێشەممە 6-9-2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەسروڵلا خۆشنودی سەرکونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەمەبەستى بەخێرهێنان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ناوچە پیرۆزەکانی خواروو ناوەراستی عێراق هەروەها ئەو ئامادەکاریانەی کە وەرگیراون و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست، سەردانی شوێنى حەوانەوەی زیارەتکارانی ئێرانى کرد…
شایەنی باسە گەشتیارانى ئێران بۆ یەکەمین جارە لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بەگەشتەکەیان بکەن.
لەبەسەرکردنەوەکەیاندا، پارێزگارى هەولێرو کونسولی گشتی ئێران گفتوگۆی سەرپێیان لەگەل زیارەتکاران کردو هیوای گەشتێکی ئیمانیان بۆ خواستن و لە رەوش و تەندروستی زیارەتکارانیان پرسییەوە…
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە،کە راسپاردەی هێژا سەرۆك بارزانیە هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزاریە پێشکەش بە زیارەتکاران بکرێ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوی خێرخوازی بارزانی لە وێستگەکاندا خزمەتی مرۆیی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکات.
پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ ئەم وێستگەیەى پێشوازیکردن لەهەولێرى پایتەخت، لەدابینکردنى خزمەتگوزاریى و تیمى تەندروستى و فریاگوزارى، دەبێ بەباشترین شێوە فەراهەم بکرێ….