کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر گەیشتووەتە ٩٣٪
کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪.
بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ 11-9-2022 ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریان بەسەر کردەووە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تیمەکەی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوای خواست لەماوەی دیاری کراو کارەکانی بەشی دووەمی شەقامەکە کۆتایی بێت.
بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧٫٦کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە تاوەکو ئێستا ٩٣٪ کارەکانی تەواو کراوە، لە ئێستادا کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە:-
١- چینی کۆتایی قیڕتاوکردن.
٢- دانانی هێماکانی هاتووچۆ.
٣- هێڵکاری شەقام.
٤- پەرژینی سەلامەتی.
بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.