پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى خەت و زەغرەفەى کردەوە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.9.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، لەگەلەرى میدیا، پێشانگاى خەت و زەغرەفەى هونەرمەند فەرید فەریدون ئەردەلانى کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لەبەڕێوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرکرد بۆى ڕێکخستنى پێشانگاکە و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ هونەرمەندخواست.