پارێزگاری هەولێر: بەرهەمەکانی مامۆستا تەلعەت سامان بوونەتە سەرچاوەیەکی زانستی بۆ قوتابیانی ئەکادیمی ….
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13 ئه‌یلولی 2022 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو په‌رله‌مانتاران و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان" له رێورهسمێكی شكۆداردا، بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان "له‌پێش هۆڵی میدیا لابرا ...
پارێزگاری هەولێر لەو رێورەسمەدا وتەیەکی پێشکەشکردو تێدا رۆڵێ دیار‌و کاریگەری تەلعەت سامانی لە بزاڤی شانۆیی هەولێرو مەیدانی نووسینی زانستیانەی ناوبراوی خستە روو، بە جۆرێك سەلیقە و شارەزایی زۆری مامۆستا تەلعەت سامان لە بەرهەمەکانی رەنگیان داوەتەوەو بووە بە سەرچاوەیەکی ئەکادیمی کە قوتابیان وەك میتۆدێك بۆ خوێندن ئەزموون لە ئەرشیفی نووسین و کارە پراکتیکییەکانی وەربگرن …
په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووه و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز شوان عه‌بدولڕه‌حمان دروست كراوه. هونه‌رمه‌ند و ڕابه‌ری به توانای هونه‌ر و شانۆی كوردی مامۆستا { ته‌لعه‌ت سامان } یه‌كێكه لــــه‌و مامۆستایانه‌ی شانۆ كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیانــــــــــــــــه ڕۆڵێكـی كاریگهرو گرنگی بینیوه له دروست بوون و به‌ره‌و پێشه‌وه چون و پێشكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی هونــــهری به گشتی وبزاڤی شانۆی كوردی به تایبه‌تی، ساڵانیكی زۆره له دام و ده‌زگاو تیپه هونه‌ریه‌كانی كوردستان خزمه‌تی شانۆ و درامای كردووە؛ بۆیه هه‌ر كات باس له شانۆى مقاوه‌مه‌ت بكرێت له كوردستان و هەولێر ، ئه‌وه رۆڵى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره ته‌ڵعه‌ت سامان له پێشه‌وه‌ى ئه‌و شانۆكارانه‌وه دێ، كه له رۆژه هه‌ره سه‌خت و دژواره‌كاندا، شانۆیان كردبوو به سه‌نگه‌رێك بۆ روو به روو بوونه‌وه‌ى سته‌مكارى و گه‌شه‌سه‌ندنى پشكۆى كوردایه‌تى...
ته‌ڵعه‌ت سامان؛ له ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، له ساڵه‌كانی 1968-1970 به‌كالۆریۆسی له به‌شی شانۆیی ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد به‌ده‌ستهێناوه.
ده‌ستپێكی كاره‌كانیشی له‌ساڵی 1962 به‌نووسینی چه‌ند درامایه‌ك بووه ، دامه‌زرێنه‌ری تیپی قوتابیانی هونه‌ری به‌غدا بووه له‌ساڵی 1969، وه‌كو ده‌رهێنه‌ریش له‌چه‌ندین دراما‌و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیونی و شانۆیی كاری كردووه، وه‌ك وه‌رگێڕیش چه‌ندین ده‌قی شانۆیی له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی
له‌ساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموكراتی كوردستانی دامه‌زراندووه، له‌ساڵی 1972 لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه، له‌ساڵی 1974 تیپی هونه‌ری نوێی دامه‌زراندووه، له‌ساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامه‌زراندووه، له‌ساڵی 1996 سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه، پاشان بووه‌ته سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی له‌شاری هه‌ولێر.
ئێواره‌ی 14-01-2019 به رووداوی هاتوو چۆ له‌نێوان پیرمام و هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان دواى دروست كردنى مێژووییه‌كى پڕ له شانازى بە یەکجاری ئۆغرى كرد‌و ماڵئاوایی لە شانۆی هەولێرو کوردستان کرد…