پارکی شەهید سامی عبدالرحمن ڕووناکتر دەکرێتەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمی بەشی ئەندازە و چاککردنەوەی پارکی سامی عبدالرحمن، لەمیانی کار و چالاکیەکانی کارکردندا هەڵسان بە دانانی چەندین ئینارەی تازە بەمەبەستی ڕووناککردنەوەی بەشەکانی ناو پارک و بەشە خزمەتگوزاریەکان.
تیمەکان بەشێوەیەکی فراوان لەپێناو جوانترکردنی شەقامەکان و سیمایەکی ڕووناکتر لە ناو سروشت و ژینگەی پارکی سامی عبدالرحمن کارەکانی ڕووناککردنەوە لە ڕێگا سەرەکی و بەشەکانی باخچەو هەروەها شوێنی ڕاکردنی وەرزشی و بەشێکی دیکە لە توالێتەکان ئەنجامدرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وێڕای گەیاندنی خزمەتگوزاری هەمەجۆر بۆ تەواوی کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی شار، هاوکات زیادکردنی باخچە و ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شار بۆ ژینگەیەکی تەندروست ئامانجێکی دیکەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان لە هەولێری پایتەخت….