پارێزگاری هەولێر: منداڵانی بەهرەمەندی ئێمەش هاوشێوەی منداڵانی بەهرەمەندی جیهان خودان زیرەکی و سەلیقەیی پێوانەیین
لەژێر سەرپەرشتی و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر؛ رێکخراوی ئارسان بۆ راھێنان و راوێژکاری بە سپۆنسەری کۆمپانیای گەلیاوا « یەکەمین پێشبرکیێ پاڵەوانێتی 2022 ی پرۆگرامی جیھانی Magic Math لەھەولێر لە رۆژی ھەینی 16/9/2022
لە هۆڵی برستیج کینك لە عەنکاوە سازکرد….
سەرکەوتووانی ئەم پاڵەوانێتییە رێگا پێدراون بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیھانی لەشاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات …
لەو پێشڕکێیەدا دوای وتنەوەی سروودی ئەی رەقیب و وتاری بەخێرهێنان، پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا خۆشحاڵی دەڕبڕی بە بەشداری ئەو منداڵە بەهرەمەندانەی شارە بەشداربووەکان، جەختیشی کردەوە کە منداڵانی ئێمەش خودان زیرەکی پێوانەیین، هاوکات سوپاسی رێکخراوی ئارسان رێکخەری پێشبڕکێیەکە و بەشی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و کۆمپانیای گەلیاوەی کرد، کە سپۆنسەری پێشبڕکێیەکە بوون…
شایەنی ئاماژە بۆکردنە بەشداربووانی ئەم پێشبرکێیە 300 بەشدار بوو بوون، تەمەنەکانیان لە نێوان 5 ساڵی تاوەکو 15 ساڵی بوو، هاوکات لە پێنج شار هاتبوون بۆ بەشداریکردن کە بریتبوون لە شارەکانی ( ھەولێر - سلێمانی - دھۆک - ھەڵەبجە - موصل ) لەم پێشبرکێیەی منداڵاندا توانای ھزری و زیرەکیان نیشان درا کە ھەریەک لەو مندالانە لەرێگای پرۆگرامێکی جیھانی راھێنانیان پێ کرابوو بەپێ ئاست و تەمەن هاتنە ناو ئەم پێشبڕکێیەوە…