ئامادەیی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ماراسۆنی ئافرەتان بووین ..

ئامادەیی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ماراسۆنی ئافرەتان بووین ..


ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 21-9-2022 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، دکتۆر شاکر سمۆ بەرێوەبەری گشتی وەرزش و نەبەز عەبدولواحید قائیمقامی قەزای ناوەندو ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوادارانی وەرزشی بە بۆنەیی رۆژی جیهانی ئاشی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بە هەماهەنگی لەگەل دوو رێکخراوی ئەمریکی پێشبرکێیەکی تایبەتی بە ماڕاسۆنی ئافرەتان سازکردو کۆتایی ماراسۆنەکەش دەوازەی پارکی سامی عەبدولرەحمان بوو، کە لە کۆتاییدا وەرزشوان ئامال محەمەد خدر پلەی یەکەم و رەنا بەرەکات محەمەد پلەی دووەم و زەینەب جەمال پلەی سێهەمی ماراسۆنەکەیان بە دەستهێناو لەلایەن پارێزگارەوە خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا…