لەپێناو ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتییان و نەهێشتنی جەنجاڵی شەقامەکان، دەستکرا بە ڕێکخستنەوە شەقامەکان
لەسنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی، بە ئامانجی جوانترکردنی سیمای شار و هەڵگرتنی زێدەڕۆییەکان لە شۆستە و شەقامەکان، دەستکرا بەڕێکخستنەوەی شەقاەکان.
لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە دانانی هێڵی سوور و ئاگادارکردنەوەی خاوەن دوکان و کارەکان لە ڕێنماییەکانی شارەوانی، هۆشداریان پێدرا لە پاراستنی پاک و خاوێنی شوێنی کارکردن و ژینگەپارێزی.