بە گوژمەی یه‌ك ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دینار بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه...
ئه‌مرۆ شەممە رێکەوتی 1-10-2022 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و مەسعود کارەش جێگری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی شارەوانی" نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری دێرینی هه‌ولێریان به‌سه‌ر كرده‌وه
پارێزگای هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، کەوا بازاری قەیسەری هەولێر بەشێکی زیندووی مێژووی دێرینی هەولێرە. …
لە چەند ساڵی رابردووش بەشێکی نۆژەنکراوەتەوە، ئێستاش قۆناغی پێش کۆتایی بەرێوە دەچێ…
پارێزگاری هەولێر روونیکردەوە کە نۆژەنکردنەوەی ئەو قۆناغە بە گوژمەی یه‌ك ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دینارەو ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها یەك کۆڵانە…
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە نه‌خشه‌سازى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر به هه‌مان سیماى كۆنى خۆى و به ئه‌ندازه‌یی تازه‌وه به باشترین خشت و كه‌رسته‌ى یناسازى كارى تێده‌كرێت، وه‌ك به‌شێكى گرنگى ناسنامه‌ى شارى هه‌ولێر هه‌ژمار كراوه
جیا له‌وانه‌ش وه‌ك لایه‌نى بازرگانى گڕوتینێكى زیاترى خستۆته ناو بازارى قه‌یسه‌رى به جۆرێك كه سوودێكى زیاترى به خاوه‌ن موڵك دوكانه‌كان گه‌یاندووه و گەشتیارەکانیش بە چڕی رووی تێدەکەن…
هه‌روه‌ها بۆته جێى سه‌رنجى میوانانى بیانى پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان…