لە عەنکاوە.. چوارەمین فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بەڕێوەچوو

لە عەنکاوە..  چوارەمین فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بەڕێوەچوو

لە عەنکاوە..
چوارەمین فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە 2024.4.4، بەئامادەبوونى مەلا مستەفا مەسعود بارزانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوەو گەیاندن و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و رامى نوری، قائیمقامى عەنکاوە و کاردینال مار لۆیس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی و مەتران مار داود متی شەرف و ژمارەیەکى دیکە لە پیاوانى ئاینى و جەماوەرێکى زۆر، چوارەمین ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى لە قەزاى عەنکاوە بەڕێوەچوو.

جێگاى ئاماژەیە، ڤیستیڤاڵى کە لەپوورى سریانى کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى هونەرى سریانى ڕێکخراوە، جگە لە کاروچالاکى بازارى کەلەپوورى کە بە درێژاى ڕۆژانى ڤیستیڤاڵ کراوە دەبێت، چەندین چالاکى دیکەى جۆراوجۆرى وەک نمایشکردنی کاری دەستی و دروستکردنی خواردن و نمایشکردنى جلوبەرگ و ئۆپەرێتى گۆرانى و سەماى فۆلکلۆرى و بڕگە و بابەتى دیکەى تێدا پێشکەش دەکرێت.