لە هەولێر و دەوروبەری بە گوژمەی زیاتر لە 126 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت

لە هەولێر و دەوروبەری بە گوژمەی زیاتر لە 126 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت


بە گوژمەی 126 ملیۆن و 279 هەزار دینار لەسەر 17٪ی داهاتی ئاو لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر و دەوروبەری ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت، کە ئەمانەن:-
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی مامۆستایان2 و باغەمرە شەهاب لە دارەتوو.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی ژین لە بەحركە.
- دروستكردنی بۆدی قەلاب و كڕینی تایە بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك.