لەژێر پردەكانی سەنتەری شاری هەولێر، نزیكەی 400 تۆن قوڕولیتە دەرهێنراوە
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، لە چوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ژێر پردەكانی شاری هەولێر و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەر لە وەرزی باران بارین و بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لەشارى هەولێر، لە هەڵمەتێكدا نزیكەی 400 تۆن خۆڵ و خاشاك و قوڕولیتەیان لە 10 وێستگەی ناو خەزانی ژێر پردەكانی شاری هەولێر دەرهێناوە.
لەو هەڵمەتەدا کە هەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و لافاویان لێ دەكرێت، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی و شارەوانی و كرێكارانی خاوێنكردنەوە بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكار، خۆڵ و خاشاك و قوڕولیتەی ژێر پردەكان لە فەردە دەكرێت و دواتر بە كرێن و بەدەست و بەپشت لەلایەن كرێكارەكانەوە دەهێندرێتە سەر شەقام و كۆدەكرێتەوە، پاشان بە شۆفەڵ و قەلاب بۆ شوێنی تایبەت دەبردرێت و ئینجا شەقام و حەوزەكانیش دەشۆردرێن.