هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی پاڕکی بەهاری نوێ ئەنجامدرا
بە گوژمەی (333 ملیۆن و 272 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی6 و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی گەڕەكی نەسیج كۆتایی هات، کە پێكهاتووە لە 10 شەقام و 6 کۆلان بە بڕی 8000 مەتر2 کۆنکرێت، و 4 شەقام بە بڕی 5500 مەتر2 قیڕتاوکردن.
ئەوە جگە لە چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى کە ئێستا لەنێو سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە چوارچێوەی گەیاندنى پڕۆژەى نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە، کە هەندێک لەو پڕۆژانە بەکۆتا هاتووە و بەشێکى تریشیان کاریان لێ دەکرێت و ژمارەیەکیشیان دەرخستەیان بۆ کراوە و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی لەو گەڕەك و شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە و گەیاندنى خزمەتگوزاریى و دەستى ئاوەدانی هەیە.