لە هەولێر دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر مهاباد قەرەداغی کرایەوە

لە هەولێر دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر مهاباد قەرەداغی کرایەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.10.9، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لەنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و هاوڕێیانی و کەس و کار و خانەوادەکەی، لەڕێورەسمێکدا لەژێر ناونیشانی (مهاباد قەرەداغی ژنێک لەڕەنگی چیا) دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ژنە تێکۆشەری کورد مهاباد قەرەداغی لەهۆڵی هوتێل شیراتۆن بەرز ڕاگیرا.