ڕێکخستنەوەی شەقام و لادانی زێدەڕۆییەکان بەردەوامە

ڕێکخستنەوەی شەقام و لادانی زێدەڕۆییەکان بەردەوامە

لەپێناو ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شەقام و شوستەکانی شار و نەهێشتنی جەنجاڵی و هەڵگرتن و لادانی زێدەڕۆیی، تیمەکانی ڕێکخستنەوەی شەقام لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی4 دەستیانکرد بە ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی گەڕەکی سەروەران و لادانی زێدەڕۆیی و تابلۆکانی ڕیکلام، کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە شوێنە گشتیەکان داندرابوون.
ئەوە جگە لەدیاریکردنی هێڵی سوور بۆ دوکاندار و خاوەن کارەکان و پێدانی ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوەی کاسبکاران بۆ پاراستنی موڵکی گشتیی و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە و شوێنی کاریان.