هەولێر: بەرێوەچوونی کۆنفرانسی کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون

هەولێر: بەرێوەچوونی کۆنفرانسی کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 12-9-2022 بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، و بەرێوەبەری تەندورستی هەولێر …کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوونی کوردستان، کۆنفرانسی پێنجەمی کۆمەڵەی لە هەولێری پایتەخت رێکخست…
لەو کۆنفرانسەدا کە دەیان پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکردو تێدا وێرای پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسی خۆیان، دووپاتی لەسەر رۆڵی پڕ بایەخی پسپۆڕیەتی پزیشکی ئافرەتان لە ناو کۆمەڵگەی کوردی کردەوە. …
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کەوا
ٸافرەتی کورد لەھەموو بوارەکاندا ھەوڵ و تێکۆشانی کردوە لەگەڵ پیاوان بەجۆرێک شان بەشانی پیاوان لەپەروەردە کردنی نەوەکانیان، کە دەبێتە ھێزێکی بەتوانا بۆ پێش کەوتنی وڵات، ھەروەھا بۆ بەرگری لەخاکی کوردستان خەباتیان کردوە جێ دەستیان دیاربووە لەمێژووی کوردا چەندین ٸافرەتی ٸازا وبوێر و دەست ڕەنگین باسکراون لەوانە (حەپسەخانی نەقیب ـ مەستورە کوردستانی ـ عادیلە خانم - لەیلا قاسم …)چەندین ٸافرەتی بەتوانا تر
پارێزگاری هەولێر روونیکردەوە کەوا پێشکەوتنی خوێندن و پرۆفیشناڵی لە بوارەکە لە چەند دەیەی ڕابردوو وایکردووە دکتۆرە ژنەکان ژمارەیان لە هەڵکشاندابێت و ساڵانە ژمارەی پزیشکی ئافرەتان زیاتر بێت، ئەوەش لە خۆیدا گرنگی پسپۆڕیەتی پزیشکی ئافرەتان نیشان دەدات.