لەبارەى چارەسەری گرفتی رێگەوبانی شاری کۆیە و دەورەبەری کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لەبارەى چارەسەری گرفتی رێگەوبانی شاری کۆیە و دەورەبەری کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لەبارەى چارەسەری گرفتی رێگەوبانی شاری کۆیە و دەورەبەری کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.7، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد موفتى، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتی رێگەوبانی شاری کۆیە و دەورەبەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دواى ئەوەى راپۆرتێک سەبارەت بە گیر و گرفتی رێگەوبان و هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان و پلانی چارەسەرکردنیان خرایە ڕوو، لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لە بارەیانەوە کرا و بڕیاردرا، ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی کە بۆ ئەم قۆناغە گرنگی زیاتریان هەیە و هەوڵی دابینکردنی نەختینەی داراییان بۆ بدرێت بۆ ئەوەی لەزووترین کات بەشێک لە گیرو گرفتەکانی رێگەوبانەکان چارەسەر بکرێت.