هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە

هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە


لە چوارچێوەی هەڵمەتى بایەخدان و زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە دوورگەی ناوەندی و شەقام و شوستەکانى هەولێرى پایتەخت و بە مەبەستی زیاتر ڕازاندنەوەی شەقامەکانى شار، (نەمامگەی نموونەیی یەک) سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە 25 هەزار گوڵی ئامادەکردووە کە لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر دەچێندرێن.