پارێزگار و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ژمارەیەک لە کونسوڵ و نێردەی وڵاتان، سەردانی بازاڕی هەولێریان کرد

شەوى هەینی 2024.4.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر بە یاوەری سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک کونسڵ و نێردەی وڵاتان، بەمەبەستى لە نزیکەوە تێکەڵ بوون بە خەڵک و شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و کولتوور و مێژووی شاری هەولێر، سەردانى نێو بازاڕی شاریان كرد.

لەلایەن خۆیانەوە کونسڵ و نێردەی وڵاتان، سەرسامی خۆی بە کولتوور و مێژووی دێرینی شاری هەولێر نیشاندا و خۆشحاڵ خۆیان به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى کە له‌ هه‌رێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى به‌رقه‌راره‌ دووپاتکردەوە و ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانی هەولێری پایتەختیان كرد.