بەگوژمەی (150 ملیۆن دینار) پڕۆژەی ڕێرەوی نوێی ئاوی سروشتی باران تەواو دەکرێت

بەگوژمەی (150 ملیۆن دینار) پڕۆژەی ڕێرەوی نوێی ئاوی سروشتی   باران تەواو دەکرێت

بەگوژمەی (150 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی ڕێرەوی نوێی ئاوی سروشتی باران لە (هیران ستی یەک)گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە کە بەشێوەی بەڵێدەرایەتی و لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر جێبەجێدەکرێت، بەکۆتا هاتنی مەترسی دروست بوونی لافاو لەسەر هیران سیتی و ناوچەکە ناهێڵێت.
شایەنی باسە، ئەمساڵ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پێشگرتن لەدووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو و ڕووداوی نەخوازراو، چەندین ڕێکار و پڕۆژە جیاجیا دەستیپێکردووە، کە بەشێک لەو پڕۆژانە بەکۆتاهاتوون و بەشێکیشیان لەتەواوبووندان.