سرووشتی جوان و دڵڕفێنی پارکی شانەدەر
سرووشتی جوان و دڵڕفێنی پارکی شانەدەر
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30.9.2026 پارکی شانەدەر پێشوازی لە سەدان هاوڵاتی و گەشتیاری کرد، کە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودوەرگرتن لە سرووشت و ژینگەی سەوزی پارکەکە سەردانیان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەردەوامن لە خزمەتکردن و پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان و گەشتیاران، بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و ئارام بۆ سەردانیکەران.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و سەردانیکەران دەکات، بە هاوکاری و هۆشیاری، لە پاراستنی سەوزایی و پاکی ژینگەی پارکی شانەدەر بەشدار بن، بۆ ئەوەی ئەم شوێنە جوانە سرووشتییە هەمیشە شوێنی گەشت و پشوودانێکی خۆش بێ.