قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر

قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر

ئەم قەزایە لە 3 ناحیە (عەنكاوە، بەحركە، شەمامك ) و 379 گوند پێكدێت. قەزاكە دەكەوێتە ناوچەیەكی دەشتایی كە لەبەشی رۆژهەڵاتیدا زنجیرە گردێك هەیە. لەلای رۆژهەڵاتی قەزاكەیش رووباری زێی سەروو هەیەو بەهۆی ئەو رووبارەوە پارێزگای هەولێر و دهۆك لەیەكتری جیادەكرێتەوە. لەوەرزی هاویندا كەشوهەوای قەزاكە وشك وگەرمە و لەوەرزی زستانیشدا باراناویی و ساردە. بەڵام وەرزی بەهارو پایزی جوان و مامناوەندییە.
ناحیەكان:
1- عەنكاوە

ناحیەی عەنكاوە سەر بە قەزای ناوەندی هەولێرەو كەوتووەتە باكوری شاری هەولێر بەدووری 4كم. هیچ گوندێكی نییەو لە وەرزی زستاندا ساردەو لەهاویندا گەرمە. رووبەر: 44.46 كم دووجا. هێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور36.2257 پلە. باكوور 43.9928 پلە. ژمارەی دانیشتووان: 20 هەزار كەس.
2- بەحركە:

ناحیەی بەحركە كەوتووەتە ناوچەیەكی تەخت بەدووری 10 كم لەباكووری شاری هەولێر. ئاوهەوای ئەو ناحیەیە لەوەرزی زستان ساردەو لە هاویندا گەرمە. رووبەر: 384.6 (كم) دووجا. دووری ناوەندی ناحیە لەناوەندی قەزا: 10 كم. مێژووی بوونی بە ناحیە: 26-12-2007 هێلێ پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور 36.3161 پلە و باكور 44.0325 پلە. شوێنە ناسراوەكانی: كارێزی گرد ئارەق ژمارەی گوند:30 كۆمەڵگە: 6
3_ شەمامك:

ناحیەی شەمامك سەر بەقەزای ناوەندی هەولێرەو ناوچەیەكی تەختی دەشتاییە. ئەو ناحیەیەكەوتووەتە باشووری شاری هەولێر بەدووری 25 كم. ناحیەی شەمامك ناوچەیەكی كشتوكاڵییەو ئاوهەوای ناحیەكە لە وەرزی زستاندا ساردەو لەوەرزی هاویندا گەرمە. رووبەر: 558.9 كم دووجا. ژمارەی گوند: 62 هێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور 36.0234پلە . باكوور43.9274 پلە. باری رووی زەوی: دەشت:91%. گرد:9%