قهزای چۆمان
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ناحیەکانی (سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ) پێك دێت وە كۆی گشتی گوندەكانی (116 ) گونده و رێژهی دانیشتوانی 47 ههزار کهسه.
سنووری جوگرافی قهزای چۆمان
سنورێكی بەرفراوانی جوگرافی كە لە رۆژهەڵاتی بریتی یە لە سنوری شاری پیرانشاری ووڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بە زنجیرە چیای قەندیل درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ناحیەی سەنگەسەری پشدەرایەتی سەربە پارێزگای سلێمانی كە دەكەوێتە باشوری رۆژهەڵات قەزای چۆمان بەیەك بەستنەوەی لەگەڵ چیای حەسارۆست كە لوتكەكەی هەڵگۆردەو بەرزیەكەی نزیكەی (3607)م درێژە دەكەوێتە باكوری رۆژ هەڵاتی چۆمان ، و سنوری رۆژئاوای بە قەزای سۆران دەبەستێتەوە، وە باشوری قەزای چۆمان بە سنوری ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران كۆتایی دێت.
ناوچەی باڵەكایەتی ناوچەیەكی فروانی بەرزو نزمە بەشێكی بەرچاوی زەوی كشتوكاڵی تێدا هەیە بەپێی رووبەری گشتی چۆمان / 283780دۆنم رووبەری شیاو بۆ چاندن 36915 دۆنم , روبەری ئاوی 27230 دۆنم , روبەری دێمی 9685 دۆنم زەوی دەبێت ، خەڵكی ئەوناوچەیە بەزۆری بە كاری كشتوكاڵ كردن و ئاژەڵداری خەریكن بەرهەمەكانی جۆراوجۆر و بەزۆری دوو وەرزین هاوین و پایزین ، ئاوهەواكەی لە زستاندا سەخت و ساردە و لە هاوینش گەرم و مام ناوەندە رێژەی باران بارینی وەرزیەو بارانیش لەو ناوچەیە مام ناوەندیە ئاوهەواكەشی شێدارە لە وەرزی زستانیشدا رێژەی بەفربارین بەرزدەبێتەوە بۆ هەندێك ساڵ دەگاتە 100سم .
بهشێك له زانیاریهکانی سنووری قهزای چۆمان
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان پێك دێت لە ناحیەی (سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ) وسەنتەری قەزا، لەگەڵ كۆی گشتی گوندەكانی (116 ) گونده. سنوری ئەم قەزایە پێك دێت لە سنورێكی بەرفراوانی جوگرافی كە لە رۆژهەڵات بریتی یە لە سنوری شاری پیرانشارکه دهکهوێته وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ، درێژدەبێتەوە بۆ سنوری ناحیەی سەنگەسەری پشدەرایەتی سەربەپارێزگای سلێمانی كەدەكەوێتە باكوری قەزای چۆمان و سنووری رۆژئاوای بە قەزای سۆران دەبەستێتەوە، وە باشوری قەزای چۆمان بە سنوری ناحیەی سیدەكانی سەر بەقەزای سۆران كۆتایی دێت ، ئەم قەزایە لە ساڵی 1961 ئاوەدان كراوەتەوە لە ساڵی 1970 بریاری بەقەزابوونی دەرچوە ،ماوەی چوار ساڵ ئیدارەی شۆرشی ئەیلول لەو ناوچەیە پشتگیری لەمافەرەواكانی گەلی كورد كردوە ، قهزای چۆمان وهك پایتەختی شۆرشی ئەیلول وای كرد گرنگی دەركەوێت ،تاوای لێهات رژێمی بەعسی دیكتاتۆر چەندین پلانی بۆ لەناو بردنی ناوچەكە دارشت ،لەساڵی 1983 بەهۆی شەری چهند ساڵهی هەردوو ووڵاتی ئێران وعێراق بۆماوەی هەشت ساڵ بەتەواوی سنوورەكە چوڵ كرا ، لە10/3/1991 جارێكی تر ئاوەدان كراوەتەوە كەشارەكە لە گەڵ زەوی تەخت كرابوو ، سەرلەنوێ ژیان لەم سنورە دەستی پێكردەوە.
مێژووی قهزای چۆمان
چۆمان كە بە ناوچەی باڵەكایەتی ناسراوە بە درێژایی مێژوو ناوچەیەكی سەخت و شوێنی بەرنگاربونەوەی داگیركەرانی كوردستان بووە ،باڵەكایەتی لە سەرهەڵدانی شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمر بوو بە مەڵبەندی ئەو شۆرشەو تا ساڵی 1974 دانیشتوانی ئەو دەڤەرە سەرەوەریەكی مێژویان بۆ ناوچەكە تۆمار كرد كە بوون بە هەڵگری چەكی شەرف و بەرگری لە خاك و ئاوی كوردستان ،لەو كاتدا لەم سنورە بە سەدان رووداوی جۆراوجۆر و داستانی مەزنی بەخۆەوە بینی ، لە هەمووی گرنگتر ئەو ناوچەیە شوێنی دانوستانی نێوان حكومەتی مەركەزی ئەوسای بەغدا و سەركردایەتی شۆرش بوو خۆراگری پێشمەرگەكانی شۆرشی ئەیلول و بەچۆكداهێنانی سوپای عێراق وای لە سەرانی حكومەتی ئەوسای عێراق کرد که لە قەزای چۆمان لە ساڵی 1970 لە رۆژی 11ی ئازار دەستەڵاتی خۆجێ یەتی كە بە حكومی زاتی ناسرابوو بدات بە كورد ،بەڵام دواتر بە هۆی بیری شۆڤێنی عەرەبی و رێكەوتنی ئێران لەگەڵ صدامی دیكتاتۆر وای كرد شۆرشی ئەیلول توشی نسكۆ ببێت ،ئەو قەزایە لە ساڵی 1991 دوای ئاوادان كردنەوەی جارێكی تر رووداوێكی مێژویی بەخۆیەوە بینی كە بوو بە شوێنی مانەوەی نزیك لە یەك ملیۆن هاووڵاتی كوردستان كە لە ترسی بەعس لە راپەرینی بەهاری 1991 كۆچی بەكۆمەڵیان بۆ ناوچەكە كرد.
ناوی گوندهکان و رێژهی دانیشتوان له سهنتهری قهزای چۆمان لهم خشتهیهی خوارهوهدا
ژ ناوی گوند
ژ. دانیشتوان ساڵی تێکچون ساڵی ئاوهدان کردنهوه
1 قهزای چۆمان 12087 1983 11/3/1991
2 کهوهرت 105 1983 1991
3 گۆرۆنی 21 1971 1991
4 شیوهلۆک 162 1971 1991
5 ناوبهرگه 45 1971 1991
6 شێخان 69 1971 1991
7 ناوپردان 506 1983 1991
8 سهکران 222 1971 1991
9 وهرده 268 1971 1991
10 دیلزه 38 1971 1991
11 کۆنهخانان 19 1971 1991
12 مهران 27 1971 1991
13 ئێنه 96 1971 1991
14 باسان 15 1971 1991
15 شێخ وتمان 7 1971 1991
16 ویزه 23 1971 1991
17 کانی سپی 14 1971 1991
18 قهلاته بۆر 11 1971 1991
19 مندایزان 171 1971 1991
20 خۆشکان 59 1971 1991
باری ئابوری
لە رووی مرۆیەوە ناوچەی باڵەكایەتی رێژەیەكی بەرچاو لە فەرمانگە حكومەیەكان هەڵدەسۆرێنن و بەشێكی زۆری رێكخراوەكانی كۆمەڵًگەی مەدەنی بەرێوە دەبەن ، لە ئاستی هۆشیاری كۆمەڵایەتی ئاستێكی بەرز و باشی هەیە .
-سامانی ئاژەڵی لەو ناوچەیە بە ناوچەیەكی گرنگ دادەنرێت چونكە ناوچەیەكی شاخاوەیە پێكهاتە سروشتیەكەی وای كردوە كە ناوچەیەكی لە بار و بەسود بیبَت بۆبەخێو كردنی سامانی ئاژەڵ ،لەو ناوچەیە بە زۆری رێژەیەكی زۆر لە (بزن و چێل و مەرو جۆرەكانی تر بەخێو دەكرێن ،
- لە رووی رووەكەیە ناوچەیەكی سروشتی و ناوچەیەكی بەرفراوانی رووك هەیە بە تایبەت رووكی سروشتی كە بۆتە هۆی ئەوەی لە وەرزی لەوەرین زیاتر لە سەدان هەزار مەروبزن ررودەكەنە ناوچەكە ئەمەش بۆتە سەرمایەكی بەهێز بۆ دانیشتوانی ناوچەكە ..
- لە رووی كشتوكاڵیەوە ناوچەیەكی تەسك و بەرز و نزمە زەویەكانی شیاون لە گرنگترین بەرهە كشتوكاڵیەكانی گەنم و خەیارو تەماتەو لە جۆرەكانی میوەش بە ناوبانگرترینیان گوێز و سێو خۆخ و قەیسین ، كە ساڵانە بە هەزاران تەن رەوانەی بازار ناوخۆیەكان دەكرێن .
- لە رووی سامانی سروشتی تا ئێستا ئەو ناوچەیە جگە لە كانە بەردەكانی گەلالە و بەردەزەرد ئاوێكی زۆری شیرنی سروشتی هیچ جۆرە سامانێكی تری لێ نەدۆزراەوەتەوە كە پێشبینی دەكرێت ناوچەیەكی دەوڵەمەندی بواری سامانی سروشتی بێت.
باری كۆمەڵایەتی
-ناوچەی باڵەكایەتی لە رووی پێكهاتەی ئایینی یەوە لە 100% پابەندن بە ئایینی ئیسلامەوە هەر لەكۆنەوە مەڵبەندی فێركردنی زانست و ئایینی ئیسلام بووە بۆنمونە كەڵەشاعیری گەوەری كورد نالی و حاجی قادری كۆیی لە حوزرەكانی شێخ وەتمان وخۆشكان كە دوو گوندی سەر بە چۆمانن خۆێندویانە ،وە مامۆستای گەورە مەلا ئادەم لە گوندەكانی دۆڵی رۆست و ناوچەی باڵەكایەتی دەوری كاریگەری هەبووە .
-رێژەی ئافرەت لە 46% پێك دەهێنێ .
- رێژەی پیاو 54% پێك دەهێنێ
-رێژەی مناڵ 28% پێك دەهێنێ
پرۆژه ستراتیژیهکانی سنووری قهزای چۆمان
ئاو پرۆژەیەكی گەوەری ستراتیژی كە لە پرژێ بۆ قەزای چۆمان دێت دابین كراوە بە هاتنی ئەوپرۆژەیە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو كێشەی گەیشتنی ئاو بۆ سەنتەری قەزا چارەسەر دەبێت ، گەرەكانی وەك پێویست تۆری ناوخۆیان بۆ دابین نەكراوە پێویستیان بە فراوان كردن هەیە ،گوندەكانی دەوربەری سەرجەمیان پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین كراوە زۆربەشیان دوای فراوان بونی گوندەكان بۆیان فراوان كراوە سەنتەری قەزاكەمان لە رووی گەیاندن و ئەنجام دانی پرۆژەی ئاوی شیرین هیچ گرفتێكی نی یە .
2- كارەبا لە سنوری قەزای چۆمان سوود لە تۆرەكانی كارەبای نیشتمانی وەردەگیرێت لە رێگەی وێستگەی چۆمانی (33) كەی ڤەی ئەی تۆری كارەب بۆ سەرجەم گوندەكانی سەنتەری قەزا و گەرەكەكانی دابین كراوە بەپێ ی كاتی نیشتمانی كارەبا دەگاتە هاووڵاتی .
3-قوتابخانە لە سنوری سەنتەری قەزا كەمان 9قوتابخانە هەیە كە دوو دەوامیان تێدا دەكرێت لەگەڵ یەك پەیمانگا و دوو باخچەی ساوایان وە لە گوندەكانی سنوری سەنتەری قەزا 6قوتابخانەیان هەیە .
تێبینی : ئهو زانیاریانهی سهرهوه له لایهن قهزای (چۆمان) وهرگیراوه ئێمه وهکو ستافی ماڵپهری پارێزگا رێکمان خستوهتهوه