قهزای خهبات
ئەم قەزایە لە 3 ناحیە پێكدێت كە بریتین لە دارەشەكران، ڕزگاری وكەورگۆسك. هەروەها 26 گەڕەك و 64 گوند لەخۆ دەگرێت .
قەزای خەبات دەكەوێتە رۆژئاوای هەولێر لەسەر رێگای هەولێر - موسڵ بەدووری ( 37 ) كم لە شاری هەولێرەوە. هەروەها دەروازەی بەیەكەوە بەستنی هەردوو شاری موسڵ و دهۆكە بەپارێزگای هەولێر. قەزای خەبات دەكەوێتە سەر زێی گەورە بەناوچەیەكی كشتوكاڵی گرنگ و گەشتیاری ناسراوە لەبەر ئەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری هەیەو ناوچەیەكی دارستانی بەرفروانی لێ یەو سوودی گەشتیاری هەیە. رووبەری گشتی قەزای خەبات ( 275137 ) دۆنمەو دەكاتە ( 687 ) كم2. جیا لەسەنتەری قەزا ( 3 ) ناحیە بەناوەكانی ( ڕزگاری- كەورگۆسك - دارەشەكران ) و ( 3 ) كۆمەڵگەو ( 64 ) گوندی هەیە. ژمارەی تێكرای دانیشتوانی قەزا ( 94307 ) و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزا ( 28462 ) كەسە. پاش بەقەزاكردنی خەبات دامودەزگای حكوومی لێیەو پێداویستی سەرەكی بۆ ئەو قەزایە دابینكردووە كە سیمای شارستانی بەناوچەكە بەخشیووە. لەرووی فەلەكییەوە : ـ خەبات كەوتووەتە نێوان هەردوو هێڵی درێژی ( 35/45 ) پلە - ( 07 /44 ) پلەی رۆژهەڵاتی گۆی زەوی، نێوان هەردووبازنەی پانی ( 08/36) پلە - (33/36 ) باكووری گۆی زەوی. *دوابەدوای رێكەوتنامەی ( 11 ) ی ئاداری سالی 1970 هنجیرۆك وەك سەنتەری ناحیە دەست نیشانكرا ناحیەكە ناوی لێنرا ( خەبات ). یەكەم بەڕێوەبەری ناحیە بەناوی ( شیخ رەئوف فەخرەئەلدین ) بووە. لەهەمان كاتدا كۆمەڵگەی هەنجیرۆك لەتەنیشت گوندی هنجیرۆك دروستكراوە كەپێشتر تەنیا گووند بووە. ( 13 ) كەس ئەركی بەڕێوەبەردنی ناحیەیان لەئەستۆبووەو لەرێكەوتی 11 / 10 / 2004 بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ( 2371 ) كرا بە قەزا. یەكەم قائمقامی ئەمقەزایە ( ڕزگار مستەفا محەممەد ) بووەو پاش بەقەزاكردنی خەبات، ئەو قەزایە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییوە. لەرووی چری دانیشتوان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گشتیەكان كە چەندین گەڕەك بەناوەكانی ( هەنجیرۆك، ئاشتی 1، ئاشتی 2 ، ڕزگاری ، كانی مام سنج ، كۆمەڵگەی ئیداری ، كشتوكاڵ ، باستام ، سەروەران ) * لەسنوورەكەدا چەندین پڕۆژەی ئابووری پێشەسازی گرنگ هەن كە لەئاستی پایتەخت و هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەردەگیرێ وەك پاڵاوتگەی نەوت، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز كەئاو بۆ بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر دابین دەكات. كارگەكانی ( ئاسن وكولاو - عەمباری نەوت - كارگەی شیرەمەنی . پردی كۆنی خەبات كەوتووەتە سەر زێی گەورە كە خەبات بەناحیەی كەلەك دەبەستێتەوەو مێژوی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لەسەردەمی ئینگلیز كۆمپانیا هیندیەكان نۆژەنیان كردووەتەوە كە لەرووی بیناسازیەوە سیمایەكی مێژووی بەدروستكردنییەوە دیارە.دارستانی خەبات لەساڵی پەنجایەكان دروستكراوە كە زیاتر لە ( 400 ) دۆنم زەوی بەدارستانی چر داپۆشیووەو ئێستا وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.
ناحیەكان: 1_ دارە شەكران
رووبەر:492 كم دووجا گوند: 26 بوونی بەناحیە:2004 باری رووی زەوی: دەشت : 75% گرد:25 % 2_ رزگاری
رووبەر:481 كم دووجا گوند: 35 كۆمەڵگە:4 باری رووی زەوی: دەشت:80% گرد: 20% 3- كەورگۆسك مێژووی دامەزراندن : 2008/5/1 گوند : 17 رووبەر :50 هەزار و 408 دۆنم