پارێزگاری هه‌ولێر: سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی لافاو خرانه ئاماده‌باشییه‌وه
سه‌ر له ئێواره‌ی (پێنج شه‌ممه 24”ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قائمقامی ناوه‌ند" سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری و لێژنه‌ی ئاماده‌كراو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری روودانی لافاو له سنوری شاری هه‌ولێر كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر وێرای خستنه رووی پێشبینی ئه‌گه‌ر باران بارینی به خوڕ له هه‌ولێر و ئاماده‌كارییه‌كانی پارێزگا بۆ ئه‌و پرسه" هاوكات ستایشكردنی ئه‌رك و ماندووبوونی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری شاری هه‌ولێر" كه ماندوو نه‌ناسانه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووه‌وه شه‌ونخونیان بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لافاو و رێگری كردن له زیان مه‌ندبوونی هاوڵاتیان كرد" هاوكات پارێزگاری هه‌ولێرئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه" كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی جیدی هه‌ڵده‌گرێ له‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی خۆی له ئه‌گه‌ری روودانی لافاو پارێزراو بێت".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا پارێزگاری هه‌ولێرجه‌ختی له‌سه‌رده‌سته‌به‌ركردنی ئالیه‌ت و ئامێره‌كانی پاك و خاوێنكردنه‌وه كرده‌وه تاوه‌كو به ئاسانی ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكرێ" بۆ ئه‌مه‌ش هۆشیاری هاوڵاتیانی به زه‌روور زانی كه له رێگه‌ی میدیا و سوسیال میدیاكانه‌وه به وریاییه‌وه له‌گه‌ل ره‌وشه‌كه مامه‌له بكه‌ن و خۆیان له مه‌ترسییه‌كان به دوور بگرن.
پارێزگاری هه‌ولێرئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ژوورێكی ئۆپراسیۆن له پارێزگا ئاماده كراوه‌و له سبه‌ینێ رۆژی هه‌ینی له پارێزگا ئاماده ده‌بن و وه‌ك تیمێكی فریاد ره‌س بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روان نه‌كراو له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.