لە سنوری پارێزگای هەولێر (7) کێڵگەى مین دوای پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە

لە سنوری پارێزگای هەولێر (7) کێڵگەى مین دوای پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە

لە سنوری پارێزگای هەولێر (7) کێڵگەى مین دوای پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە

رؤژى چوارشەممە 2022.12.7، لەچوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە مەترسیدارەکان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حەیدەری، قائیمقامى کۆیە و حەکیم تێلی، جێگری سەرۆکی ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری و عەلی عبدالرحمن، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر و خاتوو سابینا بیبر، جێگری ڕێکخراوی ئای تی ئێف، لەڕێورەسمێکدا لە گوندى سوسێ (7) کێڵگەى مین دوای پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیITFی سلۆڤینی رادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە، کێڵگە مینەکان کەوتبونە سنوری قەزای کۆیە و چۆمان و مێرگەسۆر لە سنوری پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لەخاوەن زوییەکان لەهەرسێ قەزایی مێرگەسۆر و چۆمان و کۆیە کرد، کە بەسدان مین چێنراوە لەزەوییەکانیان پاککرایەوە و ئەمڕۆش زەوییەکانیان ڕادەست کرایەوە، هەروەها سوپاسی گەل و وڵاتی سلۆڤینا و رێکخراوی نێودەوڵەتیITFی سلۆڤینی کرد کە هاوکار و هامەهەنگى دەزگاى گشتیی کاروباری مین بوونە بۆ پاکسازى ڕووبەرێکی فراوان لە خاکی پیسبوو بە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی کە خۆی لە سەرووی 100 هەزار مەتر دوجا دەدات. پارێزگارى هەولێر هەروەها دەست خۆشى لە کارمەند و مین لابەرەکانى دەزگاکە کرد بۆ پاککردنەوەی ئەو کێڵگە مینڕێژکراوانە.

جێگەی باسە، ئەو کێڵگە مینانە بە پاڵپشتی و هاوکاری خەرجی وەزارەتی دەرەوەی سلۆڤینیا لەسەر ئەرکی رێکخراوی نێودەوڵەتیITFی سلۆڤینی لە لایەن تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر زیاتر لە 600 مین و تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە و پوچەڵکراوەتەوە.
لەکۆتایی ڕێورەسمەکەشدا، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووان زەوییەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.