نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەشدارى لە ڕێورەسمى جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح کرد

نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەشدارى لە ڕێورەسمى جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح کرد

نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەشدارى لە ڕێورەسمى جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح کرد

ئێوارەى یەکشەممە 2022.12.25، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ، د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن، بە نوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح ( دروودى خوای لەسەر بێت) لە کەنیسەی ماریوسف لە عەنکاوە، بەشداربوون لە مەراسیمی جەژنە پیرۆزە.

بەم بۆنەشەوە، پەیامى پیرۆزبایی ڕێزدار مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان ئاڕاستەى برا مەسیحیەکان کرد و هیوایان خواست ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایک و سەقامگیری زیاتر لەکوردستان و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

جێگەى باسە، یەکێک لە فەرهەنگە جوانەکانی هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى، پێکەوە ژیانی ئاینییە لە نێوان هەموو پێکهاتەکان و وەک نەریتێکیش هەموو لایەک ساڵانە لە یاد و بۆنە ئایینی و کۆمەلایەتییەکانى یەکتر بەشداردەبن.