ب.شاره‌وانى پێنج

ناوی تەواوی فەرمانگە/ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج
- ساڵی دامەزراندن/ 20/9/2007
- بواری كاركردن/ پێدانی مۆڵەتی بیناسازی و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی شارەوانیمان و گرێ‌ بەستەكردن بۆ كۆشك (كابینە) ڕاپەڕاندنی ئیش و خزمەت گوزاری هاوڵاتیان لە بەدواداچوونی پاك كردنەوە سنووری شارەوانیمان لە شەقامی مخمور تاكو شەقامی ئیسكان .

-ئەرك و چاڵاكیەكان/ بریتی یە لە چاڵاكیەكانی بەشی خزمەت گوزاری و بەشی هونەری و بەشی نەخشەدانان و پلان دانان بۆ پێشكەش كردنی كاری خزمەت گوزاری و تەواوكردنی پڕۆژە و دانانی نەخشەی بنەڕەتی و پێدانی مۆڵەتی خانوو دروست كردن لە سنووری شارەوانیمان ) .

-ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە(Office) (2235073- 2563820) بەرێوەبەر( 2590545 )


-ناونیشانی تەواوی فەرمانگە/ ( هەولێر- گەڕەكی ڕووناكی پشت یانەی كرێكاران و بەڕێوەبەرایەتی چاڵاكی قوتابخانەكان )
لەگەڵ زانیاری و تێبینی دیكەی زیاتر سەبارەت بە فەرمانگەكەمان:-

فەرمانگەكەمان بە درێژایی لە ئەنجامدانی كارەكانی ئەوەی كە لە بڕگەی (5) و (7) كە دەست نیشانمان كرد لەلایەن بەشی ماف جۆرەها گرێ‌ بەست و بەلێن نامە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت لە كاتی هەر سەرپێچیەك دەكات لە كاتی پێویستدا كاردانەوەی یاسایی لەگەڵدا بكرێت وە بەشی ڕاگەیاندن لە شارەوانیمان شان بە شانی بەشی خزمەت گوزاری دا چاڵاكی وا دەكات بە ڕوون كردنەوەی هەر دیاردەیەك لە سنووری شارەوانیماندا دەست نیشان دەكرێت بە نووسراو و وێنە بەژاری دەكات . هەروەها بەشی كارگێڕی و خۆیەتی بە هەمان چاڵاكی سەبارەت بە هەڵسانی كاری خۆی بە دەركردنی فەرمانی كارگێڕی تایبەت بە هەر بوارێك بە شێوەی تێروتەسەل كە بگونجێت لەگەڵ باری شارستانی و خزمەت گوزاری و مرۆڤایەتی

سنوری كاركردن/ لەشەقامی ئیسكان و شەقامی ڕووناكی تا ڕێگای مخموور ده‌گرێته‌وه‌.