هەولێر.. کارکردن لە (20) پڕۆژەی خزمەتگوزایی زیاتر بەرداوامە
لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان، گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر لە سەر بودجەی پەرەپێدان و سەرباری پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هه‌ولێر بەردەوامە.
پارساڵ 2022 جگە لە ئەنجامی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی گەورە و مامناوەندی جۆراو جۆر، لەم ساڵیش‌دا 2023 زیاتر لە 20 پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی جیاجیا لە شاری هەولێر کارکردن تێیاندا بەرداوامە، كه بریتین لە:
یه‌كه‌م: دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گوندی عەززە.
دووه‌م: دروستکردن و کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی سەرکارێز و قەتەوی.
سێیه‌م: دروستکردنی یەک ساید لە شەقامی (30)مەتری لە گەڕەکی سەربەستی تەنیشت پێشانگای سەدەف تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان.
چواره‌م: دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکرێت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج/ق2.
پێنجه‌م: دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەی شەقامی کۆنی کەرکووک.
شه‌شه‌م: دروستکردن و قیڕتاوکردنی ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گەڕەکی ئاسودە ستی.
حه‌فته‌م: دروستکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکووک) بەردەم کۆمەڵگای جڤین.
هه‌شته‌م: دروستکردنی شەقام لەگەڵ ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی.
نۆیه‌م: قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی ژیان تەنیشت شوقەکان جیهان.
ده‌یه‌م: قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ژیان نزیک مزگەوتی برایان.
یازده‌هه‌م: قیڕتاوکردنی شەقامی 60مەتری لەگەڕەکی فەرمانبەران.
دوانزده‌هه‌م: دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز ستی.
سێزده‌هه‌م: دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی 5 حەسارۆکان + قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگه.
چارده‌هه‌م: قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی 5 ی حەسارۆکان پشت مزگەوتی بیلال خەیلانی.
پازده‌هه‌م: دروستکردنی 4 شەقام لە گەڕەکی 122ی گوڵان سیمی خاتووناوە.
شازده‌هه‌م: قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30مەتری لە نێوان شاری منارە و هانا ستی.
حه‌ڤده‌هه‌م: دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100مەتری لە نێوان 5ـی حەسارۆکان و 8ی حەسارۆک.
هه‌ژده‌هه‌م: قیڕتاوکردنی گەڕەکی سێبەردان قۆناغی سێیەم نزیک مزگەوتی لەتیف نەقاڕ.
نۆزده‌هه‌م: کۆنکرێتکردن و نۆژەنکردنەوەی چەند شەقامێک لە گەڕەکی صلاح ا‌لدین.
بیسته‌هه‌م: دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی گردجوتیار قۆناغی یەکەم و دووەم.
بیست و یه‌ك: نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە لە چوارڕیانی نەورۆز تاوەکو چوار ڕیانی کورد و عەرەب.
بیست و دوو: نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر کۆڵانی قوماشی کوردی و پێڵاو فرۆشان.